٦ شوبات ٢٠٢١ - ١٥:٣٨
کرماشان دەبێتە سێهەمین جەمسەری پێترۆکیمیایی ئێران

وەزیری نەوت وتی: بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی پێترۆکیمیایی ئیسلاماوای ڕۆژاوا، پاش بوشێهر و خووزستان، کرماشان دەبێتە سێهەمین جەمسەری پێترۆکیمیایی وڵات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بیژەن نامدار زەنگەنە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی پرۆژەی پێترۆکیمیایی ئیسلاماوای ڕۆژاوا کە بە بەشداری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو، وتی: پێترۆکیمیایی کرماشان ئاواتی دێرینی ئێمە بوو گەرچی پێشتر هەندێ کێشەی بوو بەڵام ئێستا بە زانیاری و تەکنۆلۆژی ئێرانی و کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییەکانی پیشەیی ناوخۆی وڵات، بەڕێوە دەچێت.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە پێترۆکیمیایی لە دۆخی تاڵی گەمارۆکان، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵکی کرماشان دێتە ئەژمار، وتیشی: لەم گەلاڵە گەورەدا نیم میلیار دۆلار سەرمایە دانراوە کە بە ڕاستی جێگای سەرنجە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بەشەکانی ئەم پرۆژەیە پاش سێ ساڵ و لەدوای ئەوەی کە گەیشتە کاتی بەرژەوەندیدار بوون، دەدرێتە خەڵک.

ئەو داکۆکی کرد: لەم پرۆژەیەدا دەبێ لە دەفرایەتییەکانی خەڵکی خۆجەیی و لاوانی ئەم شارە کەڵک وەربگیردرێت هەڵبەت دەبێ فێر بکرێن و بەهێز ببنەوە.

بە وتەی وەزیری نەوت بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی پێترۆکیمیایی ئیسلاماوای ڕۆژاوا، پاش بوشێهر و خووزستان، کرماشان دەبێتە سێهەمین جەمسەری پێترۆکیمیایی وڵات.

ئەو هەروەها ئاماژەی بۆ دیکەی گەڵاڵەکانی داهاتووی کرماشان ئاماژەی کرد و وتی: ئەو پرۆژانە دەبنە هۆی پێشکەوتنی پیشەیی پارێزگای کرماشان.